کۆدی موراد بە کوردی سۆرانی / Murad Code in Sorani Kurdish 

دوای ئەو زانیارییە بەهادار و بەرفراوانانەی لە کاتی ڕاوێژکارییە جیهانییەکاندا سەبارەت بە ڕەشنووسی کۆدی موراد وەرگیران، پرۆسەیەکی پێداچوونەوە و هەموارکردنی چڕ ئەنجامدرا. لەم پرۆسەی هەموارکردنەدا، ڕزگاربووان و پسپۆڕانی دیکە لە پێداچوونەوەی نووسراو و وێرکشۆپەکان لەسەر هەموارکردنەوەی ڕەشنووس بەشدارییان کرد. لە ئاکامی ئەم هەوڵانەدا وەشانێکی «کارا» لە کۆدی موراد («کۆدی ڕەفتاری جیهانی بۆ کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیاری سەبارەت بە توندوتیژیی سێکسیی سیستماتیک و پەیوەندیدار بە ناکۆکی») ئامادە کرا، کە لە 13ی نیسانی 2022 بڵاو کرایەوە.

دەتوانیت ئەو ڕەشنووسەی کۆدی موراد کە لە حوزەیرانی 2020 ئامادەکراوە (بە ئینگلیزی، عەرەبی، سواهیلی، فەرەنسی و ئیسپانی ) ببینیت، لەگەڵ کورتەیەک لە پوختەی فیدباک (تەنها بە زمانی ئینگلیزی) و کۆکراوەی تەواوی فیدباکەکان (تەنها بە زمانی ئینگلیزی) کە لە مانگی حوزەیرانی 2020 وەرگیراون.

وەشانی کارای کۆدی موراد بە زمانی کوردی سۆرانی لە خوارەوە هاتووە. کۆدەکە بەڵگەنامەیەکی زیندووە کە ناوبەناو پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەردەوام ڕەنگدانەوەی کەمکترین ستانداردەکانی کۆکردنەوەی زانیارییە سەبارەت بە توندوتیژیی سێکسیی سیستماتیک و پەیوەندیدار بە ناکۆکی (SCRSV) بەشێوەیەکی سەلامەت، کاریگەر و ئەخلاقی.

کۆدی موراد بە هەندێک زمانی تریش بەردەستە و دەتوانیت لە ڕێگەی مینیوی داشۆڕی سەرەوە دەستیان بخەیت.

داگرتنی تەواوی ئەم کۆدە بە زمانی کوردی سۆرانی

داگرتنی پی.دی.ئێفداگرتنی وێرد